ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

پیۆڵی و میلان کەوتنە بەر هێرشی میدیاکانی ئیتاڵیا

میدیاکانی ئیتاڵیا  نەرم و نیان نەبوون لەگەڵ میلان پاش ئاستە شۆکهێنەرەکەی شەوی رابردوویان بەرامبەر ئینتەر.

لە کاتێکدا چاوەڕواندەکرا یانە مێژووییەکەی چامپیۆنزلیگ لە ئاستی ئەزموون و ناوداریی تیمەکەدا بێت، بە ئاستێکی زۆر خراپەوە بەرامبەر ئینتەر دەرکەوتن لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی خولی پاڵەوانەکان.

رۆسۆنێری لە سەرەتاوە تا کۆتایی خراپ دەرکەوتن و هەمووان کۆکن لەسەر ئەوەی دەکرا ئەنجامەکە زۆر لە دۆڕان بە ٢-٠ قورستر بێت.

میدیا دیارەکانی ئیتاڵیا بەم جۆرە باسی میلان و پیۆڵیان کرد لە یارییەکەی شەوی رابردوو

گازیتا دیلۆ سپۆرت:  ئینتەر سێ هێندەی میلان خێراتربوون، زاڵتربوون، ووردتربوون و میلان هیچ کاردانەوەیەکی نەبوو. پیۆڵی هەمان هەڵەی یاری جامی ئیتاڵیای دووبارە کردەوە.

کۆریێری دیلۆ سپۆرت:  لە ئاست یانەیەک و یارییەکی پێش کۆتای چامپیۆنزلیگ نەبوون، بێ سەرنج و زۆر کورتیان هێنا، نیوەی دووهەم ئەوان باشتربوون یاخود ئینتەر هەوڵیدا پارێزگاری لە ئەنجامەکە بکات؟

کۆریێری دیلا سێرا: پرسیارەکە ئەوەیا ئایا میلان باشتردەبوو ئەگەر لیاو یاری بکردایە؟  نەخێر چونکە جیاوازییەکەیان زۆر بوو، درەنگ هاتنە کەشی یارییەکە، زۆر درەنگ.

توتۆ سپۆرت: هاوشێوەی یارییەکەی جامی سوپەر هەر لە سەرەتاوە دوو گۆڵیان لێ تۆمارکرا، هەر بۆیە بیانووی ئەوەیان نیە بڵێن بەختیان نەبوو چونکە پێشتر روویداوە

 

هەڵسەنگاندنی هەر چوار میدیاکەش بۆ پیۆڵی بەم جۆرە بوو لە ١٠:

گازیتا : ٥

کۆریێری دیلا سپۆرت : ٥

کۆرییێری دیلا سێرا: ٥

توتۆ سپۆرت: ٤

بابەتی زیاتر

Back to top button