عێراقکوردستان

پێکهاتەی لاوانی هەڵبژاردەی عێڕاق ڕاگەیەنرا و دوو یاریزانی کورد دوور خرانەوە

عیماد مەحەمەد ڕاهێنەری لاوانی هەڵبژاردەی عێڕاق، پێکهاتەی هەڵبژاردەکەی بۆ جامی جیهانی لاوان دیاریکرد.

زێدان ئیقبال یەکێکە لەو یاریزانانەی ناوی لە پێکهاتەکەدا نیە بە هۆی ئەوەی تائێستا یانەی مان یونایتد ڕازی نەبووە یاریزانی ناوبراو پەیوەندی بە ڕیزی هەڵبژاردەکە وە بکات، هەر کاتێ یانەکەی ڕازی بێت ئەوا دەتوانرێ ناوی لە لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەی عێڕاق زیاد بکرێت.

هەر دوو یاریزانی کورد ( مستەفا قابیل ) یاریزانی یانەی هەولێر بە هۆی پێکانەوە و ( ئیسماعیل ئەحمەد ) یاریزانی یانەی نەورۆز لە ڕیزی هەڵبژاردەکە دوور خرانەوە، لە دواین ساتیشدا عیماد مەحەمەد کوڕەکەی خۆی بەناوی ( مەحەمەد عیماد) بانگهێشتکردووە بۆ ڕیزی هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق کە بۆتە جێی ڕەخنەیەکی زۆری میدیا عێڕاقیەکان، هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق لەگەڵ هەر یەک لە هەڵبژاردەکانی ( ئینگڵتەڕا و ئۆرغوای و تونس ) یاری دەکات کە بڕیارە 21ـی ئەم مانگە لە وڵاتی ئەرژەنتین بەڕێوە بچێت.

لیستی کۆتایی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی لاوانی عێڕاق :

گۆڵپارێزان : حوسێن حەسەن ، عومڕان زەکی ، عەباس کەریم.

یاریزانان ( ئاڵای فازڵ ، ڕۆمان دۆڵاشی ، کازم ڕەعد ، سەجاد مەحەمەد ، عەبودڕەباح ، عەباس فازڵ ، موسلم موسا ، ئادەم تاڵب ، مەحەمەدعیماد ، عبدالڕەزاق قاسم ، حەیدەرعەبدولکەریم ، عەباس ماجد ، ئەسهەرعەلی ، عەبدولقادرئەیوب ، عەلی سادق ، مەحەمەدجەمیل ، عەباس مانع ، عەلی جاسم ، ئەلیکسەندەرئۆراها ، یوسف ئەمین )

بابەتی زیاتر

Back to top button