ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ریال مەدرید خەونی گواستنەوەی ئێمباپێی زیندوو کردەوە

پێرێز ئاهەنگی نمایشکرانی سانتیاگۆ بێرنابیۆی نوێ قەشەنگتر دەکات

یاریگا –

یانەی ریال مەدرید ئیسپانی پلانی داناوە لەم هاوینە ئێمباپێ بگوازێتەوە یانەکەی.

لەم هاوینە بازاڕێکی گواستنەوەی گەرم و گوڕ چاوەڕوانی ریال مەدرید دەکات، بەو پێیەی ئەنجامدانی گرێبەستە زەبەلاحەکەی خود بێڵینگهام. تاکە ئامانجی یانەکە نییە، پاش ئەو یاریزانە مێرێنگی چاوی لە نێچیرە کۆنە فەڕەنسییەکەیەتی.

رۆژنامەی تەلەگراف بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید پلانێکی وردی داڕاشتووە تا لە بازاڕی گواستنەوەی هاوینەی داهاتوو گرێبەستی کێلیان ئێمباپێی فەڕەنسی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلایی بکاتەوە.

کیلیان وەرزی رابردوو نزیکبوو پەیوەندی بە مێرێنگی بکات، بەڵام لە دواساتەکانی بازاڕی گواستنەوە بڕیاریدا گرێبەستەکەی تا ساڵی 2025 لەگەڵ یانە فەڕەنسییەکە نوێبکاتەوە، ریال مەدریدی لەخۆی تۆراند.

بەڵام شکستە لەسەریەکەکانی سانجێرمان و نە بڕینی قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ لە دوو وەرزی رابردوودا، بیرۆکەی ئەستێرە فەڕەنسییەکەی گۆڕیوە و ناوبراو نایەوێت چیتر بە درێسی سانجێرمان دەرکەوێت.

بە پێی هەمان سەرچاوە ئێمباپێ کۆڵەکەی سەرەکی پرۆژە نوێیەکەی پاریسە لە وەرزی نوێدا، بەڵام ریال مەدرید سوورە لەسەر ئەوەی لەم هاوینە گۆڵکارە فەڕەنسییەکە بۆ هێڵی پێشەوەی تیپەکەی زیاد بکات.

پێشبینیش دەکرێت پاریس بە ئاسانی دەستبەرداری گۆڵکارە مێژوییەکەی نەبێت، چوونکە هێشتا دوو ساڵ لە گرێبەستەکەی ماوە لەگەڵیاندا، بەو هۆکارەش یانە ئیسپانییەکە دەبێت پارەیەکی زۆر لە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستەدا خەرج بکات.

کیلیان ئێمباپێ چەند جارێک باسی لەوە کردووە، خەونی ئەوەیە رۆژێک لە رۆژان بە درێسی ریال مەدرید یاری بکات، ئەم خەونەی کیلیانیش ئەگەری روودانی ئەم گواستنەوەیەی بە زیندوویی هێشتووەتەوە لە داهاتوودا.

جود بێڵینگهام بە درێسی بۆڕووسیا دۆرتمۆند

ریال مەدرید لەم هاوینە تەنیا بە گواستنەوەی هێرشبەرە فەڕەنسییەکە، لە پاڵ جود بێڵینگهامی ئینگلیزیدا، پێویستە نزیکەی 300 بۆ 350 ملیۆن یۆرۆ خەرج بکات، بەپێی میدیا جیهانییەکانیش گرێبەستی جود بە بەهای 120 ملیۆن یۆرۆ بۆ یانەکە یەکلایکراوەتەوە.

بێگومان بە دوو هۆکار ئەم بڕە پارەیە زۆر زەبەلاح نابێت بۆ یانەی شاهانە، کە هۆکاری یەکەم ئەوەیە یانەکە لە دوو وەرزی رابردوودا هیچ گرێبەستێکی زۆر زەبەلاحی واژۆ نەکردووە.

دووەم هۆکاریش بریتییە لە نزیکبوونەوەی تەواو بوونی کارەکانی نۆژەنکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ، فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەکەش نیازی وایە بە پێشکەشکردنی چەند ئەستێرەیەکی مەزن نمایشی ئاهەنگی کرانەوەی سانتیاگۆی نوێ قەشەنگتر بکات.

فلۆرەنتینۆ پێرێز لە کاتی ئاشکراکردنی پرۆژەی نوێکردنەوەی یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button