ئیسپانیاچامپیۆنزلیگگرنگترین

ئامارەکان هەڕەشە لە مەدرید دەکەن بۆ جەنگی ئیتیحاد

شەوی رابردوو لە یارییەکی بەهێزدا هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و مانچێستەر سیتی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەرامبەربوون، بەوەش جەنگەکە لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە یانە ئینگلیزییەکە یەکلادەبێتەوە.

بەر لە یارییەکەی دوێنێ پێپ گواردیۆلا ٢١ یاری بەرامبەر ریاڵ مەدرید ئەنجامدابوو تەنها پێنج جار تووشی شکست هاتووە، ئەو ژمارەیەش وەک خۆی مایەوە دوای یاری ژمارە ٢٢.

تەنها ئامارەکانی گواردیۆلا نین کە لە بەرژەوەندی مان سیتین بەڵکو ریاڵ مەدرید بە بێ گواردیۆلاش هەرگیز لە یاریگای ئیتیحاد نەیتوانیووە لە مانچێستەر سیتی بباتەوە.

ئەمە جگە لەوەی تیمەکەی گواردیۆلا، زیاتر لە چوار ساڵە لە چامپیۆنزلیگ لە یاریگای خۆیاندا نەدۆڕاون. کۆتا جار  بەرامبەر لیڤەرپوول  بوو لە مانگی چواری ٢٠١٨دا..

ئامارێکی دیکە لە بەرژەوەندی ستیزن ئەوەیە، لە ئێستادا لە خاکی خۆیان تەواو جیاوازن و  لە تەواوی ئەم وەرزەدا تەنها یەک یارییان لە خاکی خۆیاندا دۆڕاندووە.

دوور لە رکابەری ستیش، لۆس بلانکۆس لە کۆتا ٩ جاردا لە قۆناغی یەکلاکەرەوەی چامپیۆنزلیگ، تەنها دوو جار سەرکەوتووە ئەگەر یاری یەکەمی لە بێرنابیۆ نەبردبێتەوە.

یارییە ئاگرینەکەی ئیتیحاد بۆ بلیتی یاری کۆتایی  شەوی چوارشەممەی ١٧ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button