ئیتاڵیا

ئۆلیڤەر کان بە گومانەوە باس لە ئۆسیمین دەکات

یاریگا

ڤیکتۆر ئۆسیمین گۆڵکاری نایجیری یانەی ناپۆلی ئیتاڵیا یەکێک لە ئامانجەکانی هاوینی ئەمساڵی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا، بەڵام بەرپرسانی یانەکە بەهۆی زۆری نرخەکەی دوو دڵن لە گواستنەوەی یاریزانەکە. یانە ئیتاڵیەکە ئامادەنیە کەمتری لە 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری گۆڵکارەکەی بێت.

لە دیمانەیەکدا لەگەڵ رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی، ئۆلیڤەر کان بەرێوەبەری وەرزشی یانە باڤارییەکە لەبارەی دەنگۆکانی گواستنەوەی ڤیکتۆر ئۆسیمین گۆڵکاری نایجیری یانەی ناپۆلی ئیتاڵی دەڵێت

کاتێک باس لە پارەیەکی لەو شێوەیە دەکرێت، دەبێت ئەو پرسیارە بکەین، ئایا یاریزانەکە گەرەنتیت پێدەدات بۆ ئەم پارەیە کە لە داهاتوو بە درێسی یانەکەت بتوانێت ئەوەیش چاوەڕێ لێدەکرێت پێشکەش بکات؟ بۆیە ناتوانن گرەو لەسەر ئەمجۆرە گرێبەستانە بکەین

کان لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا تاوەکو رادەیەک کۆتایی بە هەموو ئەو دەنگۆیانە دێنێت کە باس لە گواستنەوەی ئۆسیمین دەکەن و دەڵێت

بێگومان خەرجکردنی 150 ملیۆن بۆ هەر یاریزانێک مەترسیەکی گەورەیە و ناکرێت ئەم نرخە خەیاڵیە وا بە ئاسانی پێشکەشی یاریزانێک بکرێت

ئۆسیمین بەهۆی ئاستە بەرزەکەی بووەتە ئامانجی چەندان یانەی گەورەی ئەوروپا و یەکێک لەوانەش یانەی بایرن میونشنە، بەڵام یانەکەی ئامادەنیە کەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری بێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button