چامپیۆنزلیگ

پێكهاتەی پێشبینیكراوی یارییەكەی نێوان میلان و ئینتەر

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی هەردوو راهێنەر ستیفانۆ بیۆلی راهێنەری ئەی سی میلانی ئیتاڵی و سیمۆنی ئینزاگی راهێنەری ئینتەر میلان بۆ یارییەكەی نێوانیان.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:00 بە كاتی كوردستان هەردوو یانەی ئەی سی میلان و ئینتەر میلان لە یاریگای سان سێرۆ رووبەڕووی یەك ببنەوە ، لە میانی یاری چوونی قۆناخی پێش كۆتایی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

ئەی سی میلان لە قۆناخی چارەكی كۆتایی توانی شكست بە ناپۆلی بهێنێت و ئینتەر میلانیش بە بردنەوەیان لە بێنفیكا توانیان خۆیان بگەیەننە ئەو قۆناخە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئەی سی میلان:

گۆڵپارێز: ماینان

هێڵی بەرگری: كالابریا ، تۆمۆری ، كایەر ، تیۆ هێرناندێز

هێڵی ناوەند: ئیسماعیل بن ناسر ، تۆنالی ، كرۆنیچ ، سالیمایكەرز

هێڵی هێرشبردن: ئیبراهیم دیاز ، جیرو

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ئینتەر میلان:

گۆڵپارێز: ئۆنانا

هێڵی بەرگری: دارمیان ، ئاچێربی ، باستۆنی ، دەمفرێس ، دی ماركۆ

هێڵی ناوەند: بارێلا ، چالهانئۆگلۆ ، میختاریان

هێڵی هێرشبردن: لاوتارۆ مارتینێز ، لوكاكۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button