گرنگترینوه‌رزشه‌کانی دیکە

لەیکەرز و مەیامی هیت سەرکەوتن و گڕیان لە یارییەکانی پلەی ئۆف بەردا

یاریگا –

ئانتۆنی دەیڤز 25 خاڵی تۆمارکرد و لیبرۆن جەیمس 21 خاڵ، بەم شێوەیە لوس ئانجلێس لەیکەرز 127-97 لە گۆڵدن ستەیت واریەرزی بردەوە.

لە یاری سێیەمی قۆناخی پێشکۆتایی رۆژئاوای خولی باسکەی ئەمریکا NBA.

لەیکەرز تاوەکو ئێستا 2-1 لە پێشەوەی گۆڵدن ستەیتە، ئەمەش لە درێژەی یارییەکانی پلەی ئۆف کە لە حەوت یاریدا یەکلایی دەکرێنەوە.

دی ئانجێلۆ رەسڵ 21 خاڵی دیکەی بۆ لەیکەرز تۆمار کرد، ئەمەش دوای دۆڕانی یاری دووەمیان بە ئەنجامی 127-100.

ستێفن کەری 23 خاڵ و ئاندرۆ ویگێنز 16 خاڵی بۆ لەیکەرز کرد. هەروەها کڵەی تۆمسپن 15 خاڵی بۆ واریەرز کرد.

باتلەر سەرکردایەتی مەیامی هیتی دەکات

لە یارییەکی دیکەدا، جێمی باتلەر 28 خاڵی بۆ مەیامی هیت تۆمار کرد و بەمەش یارمەتی یانەکەیدا 105-86 لە نیویۆرک نیکس بباتەوە، ئەمەش لە درێژەی یارییەکانی بەشی رۆژهەڵاتی NBA.

لە کۆی هەرسێ یارییەکە، مەیامی هیت 2-1 لە نیویۆرکی بردووەتەوە و هێشتا چوار یاری دیکەش ماوە. بڕیارە بەرەبەیانی سێشەممە، نیکس میوانداری هیت بکات.

باتلەر بە هۆی پێکان بەشداری لە یاری رابردوودا نەکرد، پێنج رۆژ پشووی وەرگرت و لەدوای گەڕانەوەیدا، زۆرترین خاڵی لە یارییەکەدا کرد.

پام ئادیابۆ 17 خاڵی بۆ مەیامی تۆمار کرد و ماکس ستراسیش 19 خاڵ.

گەیڵن برانسن، باشترین یاریزانی نیویۆرک بوو لە یارییەکەدا، 20 خاڵی تۆمار کرد و خاوەن زۆرترین پاسی یەکلاکەرەوە بوو.

 

Back to top button