ئینگلتەرا

سەڵاح: دڵخۆشم لێرە و هەست دەكەم لە ماڵەوەم

یاریگا –

محەمەد سەڵاح، ئەستێرەی هەڵبژاردەی میسڕ و یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دڵخۆشی خۆی دەربڕی بە بەردەوامی شكاندنی ژمارە پێوانەییەكان لەگەڵ یانەكەی.

شەوی رابردوو لیڤەرپوول لە یاریگای ئانفێڵدی تایبەت بە خۆیان میوانداری برینتفۆردی كرد و یاریەكەشی بە تاكە گۆڵێكی محەمەد سەڵاح لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 35ی پرێمەرلیگدا.

گۆڵەكەی سەڵاح گۆڵی ژمارە 100ی بوو لە یاریگای ئانفێڵد و هەروەها بوو بە یەكەم یاریزانی رێدز 9یاری لەسەر یەك لە یاریگای خۆیاندا گۆڵ تۆمار بكات.

سەڵاح لە لێدوانەكانیدا بۆ تۆڕی سكای سپۆرت ووتی: 100 گۆڵ لە ئانفێڵد؟ بۆ من مانای زۆری هەیە لێرە وا هەستدەكەم لە ماڵەوەم، لێرە زۆر دڵخۆشم، بەڕاستی لێرە زۆر كار دەكەم و هەوڵ دەدەم، هەروەها لێرە پاڵنەریشم هەیە لە تۆماركردنی گۆڵ و شكاندنی ریكۆردەكان.

بەردەوام بوو ووتی: پێوویستە بەردەوام بین لە بردنەوە، هیچ شتێك لە بردنەوە گرنگتر نیە، تەنیا پێوویستە بەردەوام بین لە بردنەوە.

لە كۆتایشدا سەڵاح ووتی: بردنەوە بەردەوامەكان مانای زۆری بۆ من هەیە، لە چەندین هەفتەی رابردوودا خۆر شتمان سەلماندووە، پارێزگاری لە تۆڕی گۆڵەكەمان بۆ ئێمە زۆر گرنگە، ئێمە ئێستا لە هەموو كات جێگیرترین و دەمانەوێت لەسەر ئەوە بەردەوام بین، ئێمە زۆر باش مەشق و راهێنان دەکەین، هەمووان دڵخۆشن بە یاریکردن، کۆمەڵە یاریزانێکی باشمان هەیە، رێز لە یەکتر دەگرین و بە توندی دەجەنگین.

لەم وەرزەدا لەگەڵ رێدز سەڵاح توانیویەتی 30 گۆڵ تۆمار بكات كە 19 گۆڵیان لە پرێمەرلیگ بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button