ئینگلتەراگرنگترین

هاری کەین سێ ریکۆردی مێژوویی شکاند

Yariga App

یاریگا –

کەمیک لەمەوبەر هاری کەین بە کردنی گۆڵیک سێ ریکۆردی مێژوویی پرێمەرلیگی شکاند.

ئەمڕۆ لە میانی یارییەکانی گەڕی 35ـی پرێمەرلیگ تۆتنهام میوانداری کریستاڵ پاڵاسی کردووە، لە خولەکی 45ـی یارییەکە هاری کەین گۆڵی یەکەمی تۆتنهامی کرد و بەم گۆڵەش سێ ریکۆردی مێژوویی شکاند.

◉ هاری کەین بووە تاکە یاریزان لە وەرزێکی پرێمەرلیگ 10 گۆڵ بە لێدانی سەر بکات.

◉ هەروەها تاکە یاریزانە لە مێژووی پرێمەرلیگ 100 گۆڵ لە یاریگای خۆیان و 100 گۆڵ لە دەرەوەی یاریگای خۆیان دەکات.

◉ شازادە هاری بووە تاکە یاریزانیش لە مێژووی پرێمەرلیگ +50 گۆڵ لە دێربییەکانی لەندەن بکات.

جیا لەو سێ ریکۆردە مێژووییەش هاری کەین ژمارەی گۆڵەکانی لە پرێمەرلیگ گەیاندە 209 و بووە دووەم گۆڵکاری مێژوویی خولەکە.

گۆڵکارانی مێژووی پرێمەرلیگ

◉ ئالان شیرەر 441 یاری 260 گۆڵ
◉ هاری کەین 317 یاری 209 گۆڵ
◉ واین رۆنی 491 یاری 208 گۆڵ

گۆڵەکەی هاری بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس

بابەتی زیاتر

Back to top button