ئیسپانیا

گوتی: مێسی هەڵە دەکات بگەڕێتەوە بارسێلۆنا

یاریگا

گوتی یاریزانی پێشووی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا پێیوایە لیۆنێل مێسی هەڵە دەکات ئەگەر بڕیاری گەڕانەوە بۆ ریزەکانی بارسێلۆنابدات.

یاریزانەکەی پێشووی مێرنگی بە دڵنیاییەوە حەز ناکات بارودۆخی ڕکابەرەکەیان بە گەڕانەوەی لیۆنێل مێسی باش ببێت، بۆیە پێیوایەگەڕانەوەی ئەو یاریزانە بڕیارێکی هەڵەیە.

گوتی لە دیمانەیەکدا لەگەڵ کەناڵی ئێلچرینگیتۆی ئیسپانی دەڵێت:

ئەگەر من میسی بومایە نەدەگەڕامەوە ئەو یانەیە. پێشتر لە بارسێلۆنا هەموو شتێکی بەدەستهێناوە. ئێستا ئەمە تەحەدایەکی زۆر گەورەیە. ئێستا بە مێسی یان بەبێ مێسی، بارسێلۆنا ناتوانێت نازناوی چامپیۆنزلیگ بباتەوە

ئەم قسانەی گوتی لە کاتێکدایە دەنگۆیەکی بەهێز هەیە هاوینی داهاتوو مێسی ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمان جێبێڵێت و بگەڕێتەوەبارسێلۆنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button