ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مەدرید لە گواستنەوەی بێڵینگهام نزیکبووەتەوە

نوێترین پێشهاتەکان لە باس لەوە دەکەن ریاڵ مەدرید زۆر نزیکە لە گواستنەوەی جود بێڵینگهام.

هەردوو میدیای ئیسپانی مارکا و رێلیڤۆ دەڵێن مەدرید و دۆرتموند گەیشتوونەتە رێککەوتن و لە کۆتا قۆناغەکانی واژۆکردنی گرێبەستەکەدان.

مارکا دەڵێت بێڵینگهام ئامادەیە واژۆ لەسەر گرێبەستێک بکات کە تاوەکو ٢٠٢٩ دەیکاتە مێرەنگی بەو مەرجەی هیچ بەربەستێک لە گفتوگۆکانی نێوان هەردوو یانە نایەتە کایەوە. نرخی ئەو یاریزانەش لە نێوان ١٠٠ – ١٢٠ ملیۆن یۆرۆ بێت.

 

رۆژنامەی بیڵدیش لە ئەڵمانیاوە هەواڵەکان پشتراستدەکاتەوە و نوسیوییەتی “گفتوگۆکان بە خێرایی دەچنە پێش و بەمزووانە ریاڵ مەدرید سەردانی ئەڵمانیا دەکات بۆ یەکلاییکردنەوەی گرێبەستەکە”.

بەمەش مەدرید رکابەری بەدەستهێنانی ناوەڕاستکارە ئینگلیزییەکە لە یانەکانی مان سیتی، لیڤەرپوول و مان یونایتد دەباتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button