ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئێمری داوا لە دوو یاریزانی دەکات لە ئارسیناڵ بڕۆن

یاریگا- لە سەروبەندی نوێکردنەوەی ڕیزەکانی یانەکەیدا، ئونای ئێمری داوا لە دوو یاریزانی ئارسیناڵ دەکات گانەرز جێبهێڵن و لە یانەیەکیتر بەردەوامبن.

هەریەکە لە شوکردان موستافی و موحەمەد نینی چیتر لە پلانەکانی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکەدا نابن، بۆیە ڕاشکاوانە سەبارەت بەو دوو یاریزانە گوتی: “هەندێ یاریزانمان هەیە پێگەی خۆیان دەزانن، بۆ نموونە نینی و موستافی، من دەمەوێت یاریزانەکان دڵخۆشبن و پاڵەوانبن. ساڵی پار ئەو دوانە قسەیان لەگەڵ کردم و پێیان وتم کە دڵخۆش نین بەوەی بەشدارییان پێناکرێت. منیش پێموایە ئەوە شتێکی ئەرێنییە ئەگەر بڕۆن و لە یانەیەکیتردا ببن بە پاڵەوان. ئەوان یاریزانی گەورەن بەڵام بە هۆکارێک یان زیاتر ناتوانن چانسی یاریکردنیان هەبێت، خۆشیان دۆخەکە دەزانن و ئێمەش ڕێزیان دەگرین و هیوای باشترینیان بۆ دەخوازین.”

وەرزی ڕابردوو نینی لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکان 17 یاری بەشداریی پێکرا و هەرچی موستافیشە نێوانی خۆی و تۆپچییەکان ڕووی لە ساردی کردووە. سەرەتا دوو یاری ئەم وەرزەش یاریان نەکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button