ئیسپانیا

بە پەلە: هازارد لە لە یەکەم یاری وەرزی نوێ یاری ناکات

یاریگا- تۆزێک پێش ئێستا زۆرێک لە سەرچاوە فەرمییەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە کە ئیدن هازاردی ئەستێرەی بەلجیکی بەهۆی پێکانەوە بەشداریی یاری هەفتەی یەکەمی خولی ئیسپانیی ناکات.

میدیاکان باس لەوە دەکەن یاریزانە نوێیەکەی ڕیاڵ مەدرید دووچاری پێکان هاتووە لە ماسوولەکەکانی پشتەوەی ڕانیدا و بەوەش لە پێکهاتەی ڕیالدا نابێت بۆ یاریی یەکەم هەفتەیان.

ئەمشەو کاتژمێر 10 بە یاری نێوان ئەتڵەتیکۆ بیڵبا و بارسێلۆنا، خولی ئیسپانیی دەست پێدەکات. ڕیاڵ مەدرید سبەینێ کاتژمێر 6ی سەرلەئێوارە دەبێتە میوانی یانەی سێڵتاڤیگۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button