ئه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

” ئەمساڵیش پێدەچێت لەگەڵ یانەکەم بمێنمەوە “

یاریگا
ڤان دێ بیک، ناوەڕاستکاری یانەی ئایاکسی هۆڵەندی مانەوەی لە یانەکەی رادەگەینێت و هاندەرانی ریال مەدرید بێ هیوا دەکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی یاریزانە هۆڵەندییەکە گووتی ” تاوەکو ئێستا هیچ شتێک لە بارەی وەرزی داهاتوو یەکلا نەبۆتەوە، بۆیە هەست بەوە دەکەم وەرزی داهاتووش لەگەڵ یانەکەم بەردەوام بم، لەوانەشە لە داهاتوو شتی دیکە روو بدات “.

ڤان دێ بیک بووەتە ئامانجی شاهانەکان و چەند سەرچاوەیەکیش بڵاویان کردۆتەوە ئەم یاریزانە لەگەڵ یانە ئیسپانیەکە گەیشتۆتە رێککەوتن.

Back to top button