یاریگا

گاریس بەیڵ بەشداریی ڕاهێنانەکانی ڕیاڵی نەکردووە

یاریگا- چیرۆکی ڕۆشتنی گاریس بەیڵ لە ڕیاڵ مەدرید بەردەوامیی هەیە و تا ئێستا ڕوون نییە چارەنووسی یاریزانەکە بە کوێ دەگات.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەموان بەپێی سەرچاوە جیاوازەکان چاوەڕێی رێکەوتنی کۆتایی نێوان کارگێڕیی مێرەنگیی یانەی گیانگسوی چینی بوون، بەڵام لە کۆتا ساتەکاندا ئاکامێکی نەبوو.

دوای شکستی ڕێکەوتنەکە، سایتی Goalی عەرەبی بە پشت بەستن بە سەرچاوە ئیسپانییەکان، بڵاوی کردۆتەوە کە یاریزانە وێڵزییەکە بەشداریی مەشق و ڕاهێنانەکانی ڕۆژی دووشەممەی نەکردووە هیچ هۆکارێکی دیاریش بۆ ئەوە نییە.

ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، لە ئەگەری پێنەگەشتنی بۆندی دڵخوازی یانە شاهانەکە، ڕەنگە بەیڵ وەرزی داهاتووش هەر لە مەدرید بەردوامبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button