ئه‌وروپائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بەپەلە: نیکۆلاس پێپێ گەیشتە لەندەن

یاریگا
نیکۆلاس پێپێ، هێرشبەری فڕەنسی بە مەبەستی پەیوەندیکردن بە ریزەکانی یانەی ئارسێناڵ گەشتی لەندەنی کردووە.

دەیڤید ئۆرنستین رۆژنامەنوسی بی بی سی بڵاویکردۆتەوە بەیانی ئەمڕۆ هێرشبەرە فڕەنسیەکەی یانەی لیل بە مەبەستی ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی گەیشتۆتە لەندەن و بریارە ئێوارەی دوای ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی واژۆ لەسەر گرێبەستەکەی بکات.

یانە لەندەنیەکە لەگەڵ نیکۆلاس گەیشتۆتە رێککەوتن و بریارە ئەم گۆڵکارە بە بڕی 80 ملیۆن یۆرۆ و بۆ ماوەی پێنج وەرز پەیوەندی بە یانەکەیان بکات.

Back to top button