ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌کۆپا ئەمریکا

گۆڵکاری کۆپا ئەمریکا و یانەیەکی ئینگلیزی گەشتوونەتە ڕێککەوتن

یاریگا- درەوشانەوەی ئیڤەرتۆنی بەڕازیلی لە کۆپا ئەمریکا و بوون بە گۆڵکاری پاڵەوانێتییەکە، سەرنجی یانەکانی ئەورووپای بەلای خۆیدا ڕاکێشا، بەتایبەت یانە ئینگلیزییەکان.

سەرچاوە جیاوازەکان باس لەوە دەکەن کە یانەی ئارسیناڵ بە بڕی 36 ملیۆن پاوەند لەگەڵ یاریزانەکەی یانەی گریمیۆی بەڕازیلی گەشتوونەتە رێککەوتن و بۆ ئەو مەبەستەش دوکتۆری تایبەت بە تۆپچییەکانی لەندەن گەشتی بەڕازیل دەکات بۆ ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی بۆ یاریزانە تەمەن 23 ساڵانەکە، ئەوەش بە گوێرەی ڕۆژنامەی فۆکس و پێگەی 90ی وەرزشی و هەروەها زە سەن.

باسیش لەوە کراوە، ئیدۆ گاسپاری بەڕێوبەری وەرزشی ئارسیناڵ چاوی کەوتووە بە گیلمار ڤیلۆسی بریکاری یاریزانەکە و هەر ئەویش ئاسانکاریی بۆ ڕێککەوتنەکە کردووە.

لە میانی یارییەکانی کۆپای ئەمریکای 2019ی بەڕازیل، دەنگۆی ئەوە هەبوو مانچستەر یونایتد نوێنەری خۆی بۆ چاودێری ئیڤەرتۆن ناردبێت، بەڵام دواجار ئارسیناڵ توانی گوستنەوەکەی لە سوودی خۆی بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button