ئیتاڵیا

ساری شوێنی ڕۆناڵدۆی لە یاریگادا دیاری کرد

یاریگا- بە مەبەستی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی نوێ، ساری پێش یارییە دۆستانەکەیان بەرامبەر تۆتنهام کە لە سەنگافوورە ئەنجام دەدرێت، لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەند بابەتێکی خستە بەر باس.

یەک لەو بابەتانەی ڕاهێنەرەکەی یوڤی تیشکی خستە سەر، شوێن و پێگەی یاریکردنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ بوو لە نێو یاریگا و گوتی: “پێش هەموو شتێک هەوڵ دەدەم کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لای باڵی چەپی یاریگا یاری پێبکەم. بەڵام ئەو بە کردارەکیی لە تواناکیدا هەیە یاری بکات لە هەموو شوێنێکی یاریگا و خاوەنی ئەزموونێکی زۆرە و چەندین نازناوی کۆمەڵ و تاکەکەسیی بردۆتەوە.”

سبەی کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ هەردوو یانەکە لە سەنگافوورە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button