ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌خوله‌کانی دیکە

ماریانۆ دیاز نزیکە لەوەی چارەنووسی بکەوێتە خولی تورکی

یاریگا- گواستنەوەی لوکا یۆڤیچ بۆ ڕیاڵ مەدرید بە تەواوەتی شوێنی ماریانۆ دیاز لەق دەکات لە هێڵی هێرشبەریی و یانەکەی وا لێ دەکات بیر لە ناردنە دەرەوەی بکەنەوە.

بڵاوکراوەی ڕۆژانەی تورکی Fanatic ڕایگەیاندووە کە ماریانۆ دیاز نزیکە لەوەی ڕوو بکاتە خولی تورکی و لە ئستەنبووڵی پایتەخت لە ڕیزەکانی فەنەرباهچە بگیرسێتەوە. بڵاوکراوەکە ئەوەشی درکاندووە کە گوسستنەوەکەی ماریانۆ بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی یەک ساڵ دەبێت.

هەروەها باسی لەوەش کردووە کە نوێنەرانی یاریزانە دۆمەنیکێکە پەیوەندیان بەستووە لەگەڵ بەرپرسانی فەنەرباهچە سەبارەت بە گواستنەوەکە.

ساڵی 2017 ڕیاڵ دیازی دا بە لیۆن بە بڕی 8 ملیۆن یۆرۆ، دوای ئەوەی درەوشانەوەیەکی بەرچاوی بەخۆوە بینی لە خولی فەڕەنسیی، هاوینی ڕابردوو یانە شاهانەکە بە 15.5 ملیۆن یۆرۆ گەڕاندیەوە قەڵای سپی، بەڵام پێکانی زۆر ڕێگر بوو لەوەی بتوانێت ئەو ئاستەی لیۆن پێشکەش بکاتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button