ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

لوکا یۆڤیچ: بە منداڵییش وا ڕاهاتبووم هەر بە درێسی ڕیاڵەوە دەخەوتم

یاریگا- ئەمڕۆ لۆکا یۆڤیچی سڕبی بە فەرمیی لەنێو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ وەک یاریزانی نوێی یانەی ڕیاڵ مەدرید ناسێنرا پاش ئەوەی لە هەفتەکانی ڕابردوودا بۆندەکەی بە سەرکەوتوویی لەگەڵ ئینتراخت فرانکفۆرتی ئەڵمانییدا بە ئەنجام گەیەندرا.

هێرشبەرە نوێیەکەی مێرەنگیی گوتی: “دڵخۆشترین پیاوی جیهانم. زۆر بە پەرۆشم کە بڕیاری هاتنم دا بۆ ڕیاڵ مەدرید، هەموو هەوڵێکی خۆم دەدەم تا یارمەتی ڕیاڵ بدەم لە بردنەوەی نازنا و دەستکەوتی زیاتر.”

ڕۆژنامەی ئاس-ی ئیسپانییش وتەیەکی یاریزانەکەی کردۆتە سەردێڕی هەواڵێکی و نووسیویەتی: “بە منداڵییش وا ڕاهاتبووم هەر بە درێسی ڕیاڵەوە دەخەوتم.”

وا بڕیارە یۆڤیچ پەیوەندیی بکاتە هەڵبژاردەی سڕبیای خوار تەمەن 21 ساڵانەوە بە مەبەستی بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی ئەورووپای بۆ خوار تەمەن 21 ساڵ کە ڕۆژی هەینی لە ئیتاڵیا و سان مارینۆ بەڕێوە دەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button