یاریگا

مان سیتی هەوڵەکانی چڕ کردەوە بۆ گواستنەوەی جواو فیلیکس

یاریگا- یانەی مانچستەر سیتی هەوڵەکانی بۆ کڕینی جواو فیلیسکی لاوی درەوشاوەی یانەی بەنفیکا چڕ کردەوە و بۆ ئەو مەبەستەش بە بەرزکردنەوەی مووچەی ساڵانەکەی دەیەوێت بیگوازێتەوە ڕیزەکانی.

پێگەی ‘گۆڵ’ی وەرزشیی زانیاریی لەو بارەیەوە بڵاو کردۆتەوە کە ستیزنس بڕی شەش ملیۆن یۆرۆ دەداتە یاریزانەکە وەک مووچەی ساڵانە و بۆ ماوەی پێنج وەرز سوود لە تواناکانی وەردەگرێت. ئەوە لە کاتێکدایە مەرجی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی لاوە پورتوگالییەکە لەگەڵ پاڵەوانی پورتوگالدا 120 ملیۆن یۆرۆیە و وەرزێکی نایابی بەڕێکرد ئەمساڵ.

لە ماوەکانی ڕابردوودا فیلیکس جێی بایەخی یانەکانی وەک یوڤێنتۆ، پاریس سانت ژێرمان، ڕیاڵ مەدرید، ئەتڵەتیکۆ مەدرید و مانچستەر یونایتد بووە. بەڵام هیچ کام لەوانە لە سێ ملیۆنی ساڵانە زیاتریان پێ نەداوە. لە ئێستادا لە یانەکەی موچەی ساڵانەکەی ملیۆن و نیوێکە، بەنفیکاش دەیەوێت مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بۆندەکەی بەرز بکاتەوە بۆ 200 ملیۆن یۆرۆ.

ئەمشەو فیلیکس لەگەڵ هەڵبژاردەکەی ڕووبەڕووی هۆڵەندا دەبنەوە لە میانی یاریی کۆتایی جامی نەتەوەکانی ئەورووپا. لە یاریی پێش کۆتاییدا بەرامبەر سویسرا، ڕاهێنەر وەک هێرشبەری سەرەکیی پشتی پێبەستبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button