ئه‌وروپائیتاڵیا

فەرمی: گاتوزۆ وازی لە پۆستەکەی هێنا

یاریگا
گێنارۆ گاتوزۆ، راهێنەری یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵیا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی هەڵوەشاندەوە.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئەیسی میلان بڵاویکردەوە دوای ئەوەی راهێنەری یانەکەیان نامەی دەستبەرداربوون لە پۆستەکەی پێشکەش بە بەرپرسانی یانەکەی کرد، داواکەی پەسەند کرا و بە فەرمی بە رێکەوتنی هەردوولا گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە و هیچ پەیوەندییەکی بە یانەکەیانەوە نەماوە.

گاتوزۆ پێشتر لە چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیدا دەستبەرداربوونی خۆی لە راهێنەرایەتی رۆسێنەری راگەیاند بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button