چامپیۆنزلیگفه‌ره‌نسا

پاریس بۆندی تۆماس توخێلی درێژ کردەوە

یاریگا- یانەی پاریس سان ژێرمانی فەڕەنسیی گرێبەستی تۆماس توخێلی ڕاهێنەری نوێ کردەوە.

بەگوێرەی نوێکردنەوەکەش، ڕاهێنەرە ئەڵمانییەکە تا مانگی شەشی 2021 لەگەڵ یانەکەی پایتەختی فەڕەنسا بەردەوام دەبێت.

توخێل هاوینی ڕابردوو شوێنی ئونای ئێمری ئیسپانیی گرتەوە. ئەم وەرزە توانی پارێزگاریی لە نازناوی خولی فەڕەنسیی بکات، بەڵام جگە لە لەدەستدانی جامی فەڕەنسا، لە چامپیۆنزلیگیش لە قۆناغی 16 لەسەر دەستی مانچستەر یونایتد کرانە دەرەوە، بەوەش بۆ سێیەم وەرزی لە دوای یەکە نەتوانن ئەو قۆناغە تێپەڕێنن.

بابەتی زیاتر

Back to top button