ئه‌وروپائیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌

یوڤێنتۆس لەگەڵ یاریزانێکی لازیۆ گەیشتە رێکەوتن

یاریگا
بەرپرسانی یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵیا لەگەڵ میلینکۆڤیچ ساڤیچ ناوەڕاستکاری سڕبی یانەی لازیۆ گەیشتونە رێکەوتن.

جیانلۆکا دی مارتزیۆ ئاشکرایکردووە کە بەرپرسانی خانمە پیرەکە لەگەڵ ناوەڕاستکاری سڕبی یانەی لازیۆ گەیشتونەتە رێکەوتن و تەنها ئەوە ماوە بەرپرسانی هەلۆکانی رۆما رازی ببن دەستبەرداری ئەو یاریزانەیان بن.

ئەو رۆژنامەنوسە ئیتاڵیە ئەوەشی بڵاوکردۆتەوە پێناچێت لازیۆ بە ئاسانی دەستبەرداری یاریزانەکەی ببێت، چونکە ئەوان بەرامبەر ساڤیچ داوای 100 ملیۆن یۆرۆ دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button