ئیتاڵیاخوله‌کانی دیکە

بن عەتیە: بەهۆی ئەلێگریەوە یۆڤیم جێهێشت

یاریگا- مەهدی بن عەتیەی یاریزانی پێشووی یۆڤێنتۆس باس لەو هۆکارە دەکات کە وای لێکردووە یانەکەی جێبهێڵێت.

بن عەتیە ئەلێگری ڕاهێنەر بە هۆکارەکە دەزانێت و دەڵێت: “کاتێک بونۆچی گەڕایەوە یۆڤی، ڕۆشتم و قسەم لەگەڵ ئەلێگری کرد. پێی وتم نیگەران مەبە، تۆ و کیلینی سەرەکیین و لیوناردۆش دەبێت هەوڵ بدات پێگەی خۆی بەدەست بهێنێت. بەڵام دواتر دەبینم وا نییە و من یاری ناکەم، ئەوەش بێهیوای کردم.”

یاریزانە مەغریبییەکە زیاتر لەوبارەیەوە دەدوێت و وتی: “ئەوە بوو ڕۆشتم قسەم لەگەڵ کارگێڕیی یانەکە کرد و پێم وتن من چیتر نامەوێ لەگەڵ ئەم ڕاهێنەرە یاری بکەم دوای ئەوەی وەهای لەگەڵ کردم. ئیتر هاوڕێکانم هەوڵیان دەدا کە باوەڕم لا دروست بکەن لەوێ بمێنمەوە، بەڵام من بەدوای خانوودا دەگەڕام و دەمویست کۆتایی پێبهێنم لەگەڵ یۆڤی.”

بەرگریکارەکە مانگی یەنایەری ئەمساڵ خانمەپیرەکەی جێهێشت و ڕووی کردە خولی قەتەری، ئێستا لەگەڵ یانەی دەحیل یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button