ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

ئۆسمان ماوەیەکی درێژ لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە

یاریگا
ئۆسمان دێمبێلێ، هێرشبەری فڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بە هۆی پێکان نزیکەی مانگێک لە یاریگاکان دوور دەکەوێتەوە.

رۆژنامەی وەرزشی مۆندۆدێپۆرتیڤۆی نزیک لە یانەی کەتەلۆنی بڵاویکردۆتەوە هێرشبەری فڕەنسی بلاوگرانا لە ماسولکەکانی رانی راستی تووشی گرژ بوون بووە و بەم هۆیەوە پێشبینی دەکرێت 3 بۆ 4 هەفتە لە یاریگاکان دوور بکەوێتەوە.

بەم شێوەیە ئۆسمان ئەستەمە بتوانێت فایناڵی جامی شای ئیسپانیا و هەروەها لە ئەگەری گەیشتنی یانەکەی بۆ فایناڵی چامپیۆنزلیگ بەشداری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button