ئه‌ڵمانیائه‌وروپائیسپانیا

” هەموو کاتێک دەنگم بە مێسی داوە “

یاریگا
نیکۆ کۆڤاچ، راهێنەری کڕواتی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانیا دەڵێت هەموو کاتێک دەنگی بە مێسی داوە بۆ باشترین یاریزانی جیهان.

راهێنەرەکەی باڤارییەکان کە بۆ ماوەی سێ ساڵ راهێنەری هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بوو دەڵێت ” هەر کاتێک دەچووم بۆ دەنگدان لەسەر باشترین یاریزانی جیهان، بەبێ هیچ بردنەوەیەک ناوی مێسی سەرەتای هەموو ئەو یاریزانانە بوو کە دەنگم پێداون، چونکە هیچ گومانێکم لەسەر ئەوە نەبوو کە باشترینی جیهانە “.

ئەم قسانەی کۆڤاچ لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانیەکەی یاری ئە هەفتەی یانەکەی بەرامبەر هانۆڤەر بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button