ئه‌وروپا

لیستی ئەو یاریزانە ئەوروپیانەی بەشداری زۆرترین یاریانكردووە

یاریگا- سێرجیۆ ڕامۆس، كاپتنی هەڵبژاردەی ئیسپانیا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی پێشەنگی لیستی ئەو یاریزانانەی گرتووە كە بەشداری زۆرترین یاریانكردووە لەگەل هەڵبژاردەكانیان.

دوای بەشداریكردنی لە یاری بەرامبەر سویسرا سێرجیۆ ڕامۆس كۆی یاریەكانی لەگەل لارۆخا گەیاندە 177 یاری.

بەمەش بوو بە تاكە یاریزانی لە مێژووی هەڵبژاردە ئەوروپیەكاندا بەشداری زۆرترین یاری بكات و ژمارەكەی گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا جیانلویجی بۆفۆنی شكاند كە لە ڕیزبەندی دووەم دێت بە ئەنجامدانی 176یاری.

هەروەها كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەفسانەی پورتوگال لە ڕیزبەندی سێیەم دێت بە ئەنجامدانی 169یاری، ئیكەر كاسیاس لەڕیزبەندی چوارەم دێت بە ئەنجامدانی 167 یاری.

بابەتی زیاتر

Back to top button