ئینگلتەرا

لێدانێكی كوشندە، مانچستەر یۆنایتد بۆ ماوەیەكی زۆر لە تواناكانی بەرگریكارێكی بێبەش دەبێت

یاریگا: بە پێی ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانیەكان، یانەی مانچستەر یوونایتدی ئینگلیزی یەكێك لە بەرگریكارەكانی لەدەستدا بەهۆی پێكان لە ئەژنۆیدا.

لە كۆتا یاری یانەكەیدا بەرامبەر ئێڤەرتۆن لوك شاو تووشی پێكان هات ولە خولەكی 70 یاریەكەی جێهێشت.

بەپێی ڕۆژنامە ئینگلیزیەكان،یاریزانە ئینگلیزیەكە بۆ ماوەی شەش هەفتە لە یاریگاكان دوور دەكەوێتەوە.

لای خۆیەوە ئۆلی گونار سۆلشایەر پێی وایە فشار و زۆری یاریەكان هۆكار بوو بۆ پێكانی لۆك شاو ویاریزانەكانی دیكە.

بابەتی زیاتر

Back to top button