ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی: کۆندۆگبیا بووە یاریزانی ئەتلەتیکۆ مەدرید!

یاریگا – جۆفری کۆندۆگبیا بەشێوەیەکی فەرمی بووە یاریزانی یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید دوای ئەوەی یانەکە لەگەڵ ڤاڵێنسیا ڕێکەوتن بە گواستنەوەی یاریزانی ناوبراو بە بڕی 15 ملیۆن یۆرۆ.

دوابەدوای ڕۆیشتنی تۆماس پارتی بۆ ئارسناڵ بە بڕی پەنجا ملیۆن یۆرۆ لەدوایین ڕۆژی بازاڕی گواستنەوەدا، سیمیۆنی داوای لە ئیدارەی یانەکەی کردبوو کە بە زووترین شوێنگرەوەیەکی بۆ بدۆزنەوە. هەربۆیەش هێنانی یاریزانە فەڕەنسیەکە وەڵامێک بوو بۆ داواکاریەکانی ڕاهێنەرە ئەرجەنتینیەکە.

شایانی باسە، کۆندۆگبیا دەچێتە پاڵ یاریزانان کۆکی، ساول، یۆرێنتی، تۆرێیا و ڕکابەری دەکات لەسەر پێگەیەک لە پێکهاتەکەی سەرەکی ڕۆخی بلانکۆس.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button