ئه‌ڵمانیا

مانوێل باوم: شاڵکە وەک بوتڵی کەچەب وایە، تا لێی دەرچێت دەبێت هەر لێی بدەیت!

یاریگا- مانوێل باوم، ڕاهێنەری تازە هاتووی یانەی شاڵکەی ئڵمانی بە لێدوانێکی سیر گوزارش لە دۆخی یانەکەی دەکات و سەرنجی میدیاکان ڕادەکێشێت.

21 یارییە شاڵکە تامی بردنەوەی نەکردووە لە یارییەکی فەرمیدا، مانوێل باوم کە 30ی مانگی ڕابردوو ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەکەی گرتۆتە دەست، پێش یەکسانبوونەکەی شەوی ڕابردوویان بەرامبەر شتوتگارت گوتی: “تیمەکە هەر وەک بۆتڵێکی کەچەپ وایە تازەگیی کردبێتتەوە. هەوڵ دەدەی کەچەپەکەی لێ دەربهێنیت، بەڵام هیچی لێ نایتە دەر کاتێک دەشبینیت بۆتڵەکە پڕە. پلانەکەت ئەوەیە دەبێت لێی بدەیت تا هەمووی دەردەچێت و هێشتایش بەردەوامی لە پیاکێشانی. وەختێک هەمووی دەردەچێت، ئیتر ئەوکات هەموان خۆشی دەبینین.”

لە کۆی شەش هەفتەی خولی ئەڵمانی لەم وەرزە، شاڵکە 4 یاریی دۆڕاندووە و تەنها دوو یەکسانبوون. لە پلەی پێش کۆتایی ناوچەی دابەزین دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button