ئه‌وروپاچامپیۆنزلیگ

مۆدریچ: متمانە بە خۆبوونمان لەدەستدا بەرامبەر شاختار

یاریگا: لۆكا مۆدریچ ، ئەستێرەی هەلبژاردەی كرواتیا و یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی باس لە شكستەكەیان دەكات بەرامبەر شاختار.

ڕیاڵ مەدرید تووشی شكست هات لەسەر دەستی شاختار بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لە میانەی یاریەكانی گەڕی یەكەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

لە دوای یاریەكە مۆدریچ ووتی: بە شێوەیەكی باش دەستمان بە یاریەكە نەكرد، ئاستمان زۆر خراپ بوو نەماندەتوانی ڕكابەری بكەین لە گێمی یەكەم ، بەڵام گێمی دووەم ئاستمان باشتر بوو بەڵام ئەوە بەس نەبوو.

هەروەها ناوەڕاستكارەكەی ڕیاڵ ووتیشی: متمانە بە خۆبوونمان لەدەستدا، بەڵام ئێستا كاتی ئەوە نیە بیر لەو شكسە بكەینەوە و خۆمان تاوانبار بكەین، پێوویستە ئاستی خۆمان باشتر بكەین لە یاریەكانی داهاتوو.

لە كۆتایشدا ووتی: پێوویستە هەموومان یەكگرتوو بین یاری داهاتوومان كلاسیكۆیە، لەبەر ئەوە پێوویستە متمانە بە خۆبوونمان زیاد بكەین، هەموو كات كلاسیكۆ یاریەكی جیاوازە.

بابەتی زیاتر

Back to top button