ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

بە مووچەیەکی زۆری ساڵانەوە یانەیەکی کەنداو گفتوگۆی گواستنەوەی خوان ماتای دەست پێ کردووە

یاریگا- خوان ماتا، ناوەڕاستکاری ئیسپانی مانچستەر یونایتد لە ژێر ڕاهێنەرایەتی ئۆڵی گۆنار سۆڵشایەردا تەواو کەنار خراوە و، یانەیەکی کەنداویش لێی هاتۆتە پێش بۆ قۆستنەوەی ئەو دەرفەتە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئیان مەکگاری، پسپۆر لە گواستنەوەکان، یانەیەکی سعودیا بە مووچەی ساڵانە کە خۆی دەدا لە 15ملیۆن دۆلار دەستپێشخەرییەکی کردووە بۆ گواستنەوەی یاریزانە تەمەن 32 ساڵانەکە بەڵام مانچستەر هێشتا نەهاتۆتە گفتوگۆکەوە.

ئەو پسپۆرە ناوی لایەنی سعودی نەهێناوە بەهۆی ئەوەی هێشتا سەرەتای دەستپێشخەرییەکەیە.

لە لای خۆشیانەوە باوکی یاریزانەکە و بریکارەکەی پێشبینی ئەوەیان کردووه مانچستەر دەستبەرداری ماتا بێت، بەو پێیەی هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە ئینگلیزیەکەدا کۆتایی دێت.

ماتا، تاکە یاریزانی پریمەرلیگ نییە کە یانەیەکی کەنداو هەوڵی گواستنەوەی دەدات. لە چەند کاتژمێری ڕابردووودا میدیای ئینگلیزی بڵاوی کردەوە سعوودیەکان هەوڵی کڕینی مەسعوود ئۆزیل دەدەن، کە بەرزترین مووچەی هەیە لە مێژووی یانەی ئارسیناڵدا.

بابەتی زیاتر

Back to top button