ئه‌وروپائیسپانیا

تەواو ئۆسمان خۆی یەکلا کردەوە

یاریگا
ئۆسمان دێمبێلی، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا بریاریداوە یانەکەی جێنەهێڵێت و ئەم وەرزە لە ئیسپانیا بەردەوام بێت.

رادیۆی مۆنتی کارلۆی فەڕەنسی ئاشكرای کردووە، مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بە هەر شێوەیەک بێت پێش کۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان کە ئەمشەوە، هێرشبەرەکەی بلاوگرانا بگوازنەوە، بەڵام ئەو یاریزانە کارگێری یانەکەی ئاگادار کردووەتەوە ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت و دەیەوێت ئەم وەرزەش لەگەڵ یانەکەی بەردەوام بێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت مانەوەی ئەو یاریزانە، کاریگەری لەسەر گواستنەوەی مێمفیس دێپای هەبێت.

دێمبێلی دوای چاکبونەوەی لە پێکانەکەی، ئەم وەرزە تەنها 21 خولەک بەشداری یارییەکانی یانەکەی کردووە، بۆیە دەنگۆیەکی بە هێز هەبوو ئامادەیە یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button