ئه‌وروپائیسپانیا

بەرپرسێکی بارسێلۆنا باس لە گواستنەوەی دیپای دەکات

یاریگا
مێمفیس دیپای، هێرشبەری هۆڵەندی یانەی لیۆنی فەڕەنسا ماوەیەکە بووەتە ئامانجی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا، لە کاتێکدا چەند رۆژێکی کەم ماوە بۆ کۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەی یاریزانان.

رامۆن پلانێس، بەرێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی دیاریۆ سپۆرتی کەتەلۆنی لەبارە یاریزانە هۆڵەندیەکە گووتی ” ئێمە رۆژانە لەگەڵ راهێنەری یانە لە گفتوگۆداین و لە هێلی پێشەوەی یانەکەمان یاریزانی باش و بە توانامان هەیە و تاوەکو کۆتا ساتی گواستنەوەکان لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین بۆ ئەوەی باشترین یاریزان بۆ ریزەکانمان بگوازینەوە ”.

بەرپرسەکەی بلاوگرانا هەموو ئەو دەنگۆیانەشی رەتکردەوە کە باس لەوە دەکەن لەگەڵ یانە مانچێستەر یونایتد لە سەر گواستنەوەی ئۆسمان دێمبێلی قسەیان کرد بێت و گووتیشی ئەوان بە هیچ شێوەیەک دەستبەرداری ئەو یاریزانە نابن.

بابەتی زیاتر

Back to top button