ئه‌وروپائیتاڵیا

خدێرا ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت

یاریگا
سامی خدێرا، ناوەڕاستکاری ئەڵمانی یانەی یۆڤێنتوسی ئیتاڵی ئامادەنیە تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی ریزەکانی یانەکەی جێبێڵێت.

تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووە ناوەڕاستکارە ئەڵمانیەکەی خانمە پیرەکە لە پلانەکانی ئاندرا پیرلۆ راهێنەری نوێ ئەو یانەیە نیە و داوای لێکراوە یانەکەیان جێبێڵێت، بەڵام ئەو یاریزانە ئامادەنیە بە هۆی موچەکەی تاوەکو کۆتایی گرێبەستەکەی کە لە ساڵی 2021 کۆتایی دێت یانەکەی جێبێڵێت، ئەمەش گەورەترین کێشەی یانەکەیە، بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی دروست بووە.

خدێرا لە ساڵی 2015 دوای جێهێشتنی ریزەکانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا، پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس کردووە و لەو کاتەوە لەگەڵ ئەو یانەیە لە سەرجەم خوڵ پاڵەوانتیەکان بەشداری ١٤٥ یاریی کردووە و 21 گۆڵ و 13 ئاسیستی تۆمار کردووە.

Back to top button