ئه‌وروپائیسپانیا

چەند یانەیەک رکابەری گواستنەوەی دێمبێلی دەکەن

یاریگا
ئۆسمان دێمبێلی، هێرشبەری فەڕەنسی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا لەلایەن یانەکانی مانچێستەر یونایتد و لیڤەرپوول لە ئینگڵاند بووەتە ئامانج، بەڵام ئەو یاریزانە نایەوێت یانەکەی جێبێڵێت.

رادیۆ کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردووە هەردوو یانە ئینگلیزیەکە ئامادەن هێرشبەرە فەڕەنسیەکەی بلاوگرانا بگوازنەوە ریزەکانیان و دەیانەوێت پێش کۆتایی هاتنی وادەی گواستنەوەکانی ئەم هاوینە ئۆفەری فەرمی پێشکەش بە یانەکەی بکەن، بەڵام ئەو یاریزانە بەڕێوەبەری کارەکانی ئاگادار کردووەتەوە لەگەڵ هیچ یانەیەک گفتوگۆ نەکات و ئامادەنیە یانەکەی جێبێڵێت.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە بارسا بیر لەوە دەکاتەوە دەستبەرداری بێت، چونکە تاوەکو ساڵی 2022 گرێبەستیان لەگەڵ هەیە و ئەو کات بێ بەرامبەر یانەکەیان جێدێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button