ئه‌وروپائیسپانیا

کومان تەمەنی لەگەڵ بارسێلۆنا درێژ نابێت

یاریگا
رۆناڵد کومان، راهێنەری هۆڵەندی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا دوای پشت گوێ خستنی ریکی پۆیگ یاریزانی لاوی یانەکەی، بووەتە جێگەی نا ئومێدی پاڵێوراوانی سەرۆکایەتی داهاتووی ئەو یانەیە.

ڤیکتۆر فۆنت، یەکێک لە پاڵێوراوە بە هێزەکانی پۆستی سەرۆکایەتی بلاوگرانا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی دەڵێت ” بە راستی لە بریارەکەی راهێنەری بارسا زۆر نا ئومێد بووم، چونکە پویگ خاوەنی توانایەکی باشە و داهاتوویەکی چاک چاوەڕێ دەکات و دوو ساڵ لەمەوبەر پێویست بوو لە پێکهاتەی سەرەکی بێت بەک ساڵی رابردوو، کەچی کومان پشتگوێ خستووە و ئەوەش مانای ئەوەیە کە ئەو راهێنەر هیچ بایەخێک بە یاریزانە لاوەکان نادات”.

پاڵێوراوەکەی سەرۆکایەتی بارسێلۆنا ماوەیەکیش پێش ئێستا رایگەیاندووە هەر کاتێک ببێتە سەرۆکی ئەو یانەیە، یەکەم پرۆژەی دەست نیشانکردنی چاڤی هێرنادێزە وەکو راهێنەری یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button