ئیتاڵیاگرنگترین
ڕاستەوخۆ

فەرمی: ڕۆما بە دۆڕاوی یاریەکەیان بەرامبەر ڤیڕۆنا لە قەڵەمدرا بەهۆی یاریزان دیاوارەوە

دەمێکە سزای لەمشێوەیە نەبینراوە

یاریگا – یانەی ڕۆما سزایەکی قوڕسیان بەسەردا سەپێنرا بەهۆی یاریپێکردنی یاریزان ئامادۆ دیاوارا لە یاریەکەیان بەرامبەر هیلاس ڤیڕۆنا کە بە ئەنجامی 0-0 بەکۆتا هات، سزاکەش بریتی دەبێت لە دانانی یانەی ڤیڕۆنا بە براوەی یاریەکە و بە ئەنجامی 0-3.

دیاوارا لە مانگی حەوتی ئەمساڵ تەمەنی ببووە 23 ساڵ، هەربۆیەش دەبوو لە لیستی یاریزانانی تیمی یەکەم دابنریت، کەچی یانەکە یاریزانەکەیان هەر لە لیستی یاریزانانی خوار تەمەن 22 ساڵی هێشتبوویەوە، سەرەڕای ئاگادارکردنەوەیان لەلایەن یەکێتی سێری ئا بۆ چاککردنەوەی ئەم هەڵەیە.لە ئەنجامدا و بەهۆی ئەم سەرپێچیەوە، یانەی ڕۆما بە دۆڕاو هەژماردەکرێت و ڤیڕۆناش بە براوە دادەنرێت.

شایانی باسە یانەی ڕۆما ڕایانگەیاندووە کە ئەم هەڵەیە کاریگەری نەکردۆتە سەر ئەنجامی یاریەکە، بەوپێیەی چوار شوێنی بەتاڵیان هەبووە لە لیستی یاریزانانی تیمی یەکەم و دیاواراش بێکێشە دەکرا یەکێک بێت لەم چوارە، بەڵام تا ئێستا هیچ کاردانەوەیەکی فەرمی نەبینراوە لە یەکێتی سێری ئاوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button