فه‌ره‌نسا

ڤیدیۆ: نێیمار هێرش دەکاتە سەر هاندەرێک و لێی دەدات!

یاریگانێت- دوای لەدەستدانی جامی فەڕەنسا بەرامبەر ڕین، نێیمار و هاوتیمەکانی لە یانەی پاریس سان ژێرمان کاتی سەرکەوتنیان بەسەر ڕاڕەوەکەدا بۆ وەرگرتنی مێدالیا، گرتەڤیدیۆییەک دەریدەخات هێرشبەرە بەڕازیلییەکە مستەکۆڵەکەیک دەسرەوێنێتە هاندەراێک.

تا ئێستا بەتەواوەتی ڕوون نەبۆتەوە چی وتراوە لەنێوان دووانەکەدا، بەڵام جۆری هەڵسوکەوتەکەی نێیمار بە لێدانی هاندەرەکە کەوتۆتە میدیاکانەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە یوفا بە تازەگیی سزای سێ یاری ڕاگیرانی نەسەر نێیماردا سەپاند لەپای پۆستێکی ئینستاگرامی کە ڕەخنە و وتەی نەشیاوی بە ناوبژیوانی یاری نێوان پی ئێس جی و مانچستەر یونایتد نووسیبوو.

یاری نێوان و ڕین و پاریس 2-2 کۆتایی هات و بە لێدانە یەکلاکەرەوەکان ڕین سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

– ڤیدیۆی ساتی لێدان لە هاندەرەکە:

بابەتی زیاتر

Back to top button