ئه‌وروپائیسپانیا

دیپای باس لە بارسێلۆنا دەکات

یاریگا
مێمفیس دیپای، هێرشبەری هەڵبژاردەی هۆڵەندا و یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فەڕەنسا پشت راستی دەکاتەوە کە یانەی بارسێلۆنای ئیسپانیا هەوڵی گواستنەوەی دەدات.

یاریزانە هۆڵەندیەکە دوای شکستی هەڵبژاردەکەی لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر ئیتاڵیا بە سکای سپۆرتی گووت ” بەڵێ بلاوگرانا هەوڵی گواستنەوەم دەدات، بەڵام دیار نیە ئەم هاوینە گواستنەوەکە روو دەدات یاخود نا، من سبەی دەگەڕێمەوە فەڕەنسا لەگەڵ بەرێوەبەری کارەکانم قسە دەکەم، هەرچەندە تاوەکو ئێستا ئەو کەسەم زۆر نەبینیوە پێویستە چەند رۆژێک چاوەڕێ بکەین بزانین چی روو دەدات”.

دوای وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا لەلایەن رۆناڵد کومانی هۆڵەندی، ئەو راهێنەرە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووە هاونیشتیمانیەکەی بگوازنەوە، بۆیە پێشبینی دەکرێت لە ماوەیەکی نزیکدا دیپای درێسی بارسێلۆنا لەبەر بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button