ئه‌وروپائیسپانیائینگلتەرا

سیبایۆس گەڕایەوە لەندەن

یاریگا
دانی سیبایۆس، ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا بە مەبەستی پەیوەندی کردنەوەی بە یانەی ئارسێناڵ گەڕایەوە لەندەن و بریارە پشکنینی پزیشکی بکات.

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردووە میکێل ئارتێتا راهێنەریک یانە لەندەنیەکە داوای لە کارگێری یانەکەی کردووەبە هەر شێوەیەک بێت یاریزانە ئیسپانیەکە بۆ وەرزی داهاتووش بگەڕێننەوە یانەکەیان، بۆیە یانەکە لەسەر داوای راهێنەرەکەیان ئەو یاریزانەیان گەڕاندووەتەوە و بریارە بەم زووانە پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێتەوە.

سیبایۆس وەرزی رابردوو بە شێوەی خواستن یاریی بۆ ئارسێنال کردووە و بریارە وەرزی داهاتووش بە شێوەی خواستن یاریی بۆ ئەو یانەیەبکاتەوە، بەڵام یانە ئینگلیزیەکە پێویستە سەرجەم موچە و شایستە داراییەکانی بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button