فه‌ره‌نسا

پی ئێس جی تووشبوونی دوو یاریزانی بە کۆرۆنا ڕاگەیاند

یاریگا- پاریس سانت جێرمان تووشبوونی دوو یاریزانی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند و یانەکە ئێستا ترسی هەیە ئەو ژمارەیە زیاد بکات.

دوای پشکنینە پزیشکییەکانی ڕۆژی 31ی مانگی 8 بۆیان ئەنجام درا، دەرکەوت هەریەکە لە ئانخێل دی ماریا و لیۆ پارێدێس هەڵگری ڤایرۆسەکەن.

دی ماریا و پارێدێس پاش شکستەکەیان لە یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بایەرن میونخ، ڕوویان کردە دورگەی ئیبیزای ئیسپانیا بۆ بەسەر بردنی پشووەکانیان.

ئەوەی نیگەرانییەکانی پی ئێس جی زیاتر کردووە، دووانە ئەرجەنتینیەکە بە تەنها نەبوونە، بەڵکوو هاوسەفەری ئاندێر هێرێرا، ماورۆ ئیکاردی، کایلۆر ناڤاس و نێیمار دا سیلڤا بوونە. بۆیە لە ئێستادا گومانەکانیان بۆ ئەوەیە پشکنینی ئەو یاریزانانەش بە پۆزەتیڤ بێتەوە.

پێ دەچێت یاریی هەفتەی یەکەمی پاریسیەکان کە خشتە کراوە بۆ 10ی ئەم مانگە و بەرامبەی یانەی لینسە، دوا بخرێت لە بارێکدا ئەگەر هاتو لە چوار یاریزانی زیاتری یانەکە هەڵگری کۆرۆنا بن. ئەوەش بە گوێرەی ڕێکارە بڕیار لەسەر دراوەکانی یەکێتێ تۆپی پێی فەڕەنسا.

بابەتی زیاتر

Back to top button