ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئایاکس لە ڕێگەی ئۆڤەرمارسەوە بەڵێنێک بە سوارێز دەدات

یاریگا- ئایاکس سەرەتای هەنگاوی کردارەکی دەست پێ کردووە بۆ گواستنەوەی لویس سوارێز کە ناوبراو کۆتا ساتەکانی لەگەڵ بارسێلۆنا بەسەر دەبات.

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی ڕۆژنامەی شپۆرتی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە، مارک ئۆڤەرمارسی بەڕێوبەری ورزشی یانە هۆڵەنووییەکە بەڵێنی بە هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە داوە: لە چەند ڕۆژێکیتر بە فەرمی گرێبەستت پێشکەش دەکەین.

ئۆڤەرمارس داواشی لە سوارێز کردووە چاوەڕوان بێت تا بە پاکێجی دارایی گونجاوەوە بێتە پێشەوە بۆ تەواوکردنی گرێبەستەکەی و گەڕاندنەوەی بۆ ئایاکسی یانەی پێشووتری.

بارسا و سوارێز لە ئێستادا لە گفتوگۆی چڕدان بۆ چۆنێتی ڕۆشتنەکەی. لە بارێکدا ئەگەر وەک یاریزانی ئازاد بڕوات، ئەوا یانەکەی ئەمستردام هەمان ئەومووچەیەی پێ هەڵدەسووڕێت کە لە بلاوگرانای وەردەگرت. ئەگەر نا، ئەوا لەو پارەیەی لە فرۆشتنی دۆنی ڤان دی بیک و سێرجینۆ دێست، دەستیان دەکەوێت، دەتوانن نیازەکەیان جێ بە جێ بکەن کە ئەنجامدانی گرێبەستی دوو ساڵەییە لەگەڵ گۆڵکارەکەی بلاوگرانا، وەک لە هەمان سەرچاوەدا هاتووە.

لۆزێتۆ لە ماوەی ساڵانی 2007-2011 درێسی ئایاکسی پۆشی بەر لەوەی ڕوو بکاتە لڤەرپووڵ. ساڵی 2014 گواسترایەوە بۆ کامپ نو، توانی لە یانە کەتەلۆنییەکە و سەرجەم نازناوە ناوخۆیی، کیشوەری و جیهانییەکانیش بباتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button