ئه‌وروپائیسپانیافه‌ره‌نسا

یانەکان شەڕیانە لەسەر دیپای

یاریگا
مێمفیس دیپای، ێرشبەری فەڕەنسی یانەی ئۆڵمپیک لیۆنی فەڕەنسا ئەم هاوینە بازاری گەرمە و یانەکانی بارسێلۆنا و پاریس سانجێرمان رکابەری گواستنەوەی دەکەن.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسا بڵاویکردووە دوای دەست نیشانکردنی رۆناڵد کومان وەکو راهێنەری یانەی بارسێلۆنا، ناوبراو داوای لە کارگێری یانەکەی کرد هەوڵ بۆ گواستنەوەی هێرشبەرەکەی یانە فەڕەنسیەکە بدەن، بەڵام کێشەکانی میسی وایکردووە کە تاوەکو ئێستا بلاوگرانا هەوڵەکانی دوا بخات، هەر بۆیەش یانەی پاریس سانجێرمانی وڵاتەکەیان ئەم دەرفەتەیان قۆستۆتەوە و دەیانەوێت ئەو یاریزانە بگوازنەوە ریزکانیان.

دیپای لەگەڵ یانەکەی توانیویەتی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و هەر ئەمەش وایکردووە یانە گەورەکان هەوڵی گواستنەوەی بدەن و خۆشی چەند جارێک ناراستەوخۆ رایگەیاندووە ئامادەیە یانەکەی جێبێڵێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button