ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

فەرمی: ئارسیناڵ بەرگریکارێکی گواستەوە

یاریگا- یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی سەرکەوتوو بوو لە گواستنەوەی گابرێل ماگالێسی بەرگریکار لە یانەی لیلی فەڕەنسی.

گەنەرز لە پێگە فەرمییەکانی خۆیەوە گرێبەستی یاریزانە تەمەن 22 ساڵانەکەی ڕاگەیاند و بەوەش توانی ڕکابەرییەکە لە مانچستەر یونایتد و ناپۆلی بباتەوە.

گرێبەستەکە وەک لە ڕاگەیاندنەکەی ئارسیناڵدا هاتووە، بۆ کاتێکی درێژە، بەبێ ئاماژە بە ماوەکەی. ڕۆژنامەی میترۆی ئینگلیزی بڕی تێچووی گواستنەوەی یاریزانە بەڕازیلییەکەی بە 27 ملیۆن پاوەند باس لێوە کردووە.

گابرێل دەبێتە دووەمین گرێبەستی هاوینەی مایکڵ ئارتێتا دوای ویلیان لە چێڵسیەوە. بەوەش چوارینەیەکی سامبا لە تۆپچییەکانی لەندەن پێک دەهێنن؛ داڤید لویز، گابرێل مارتینێلی، ویلیان و گابرێل ماگالێس.

بابەتی زیاتر

Back to top button