فه‌ره‌نسا

نێیمار: لە پاریس دەمێنمەوە

یاریگا- بە لێدوانێک، نێیمار داسیلڤای ئەستێرەی پاریس سانت جێرمان سەرجەم گومان و بۆچوونەکانی ئاوژەۆ کردەوە کە باسیان لە گەڕانەوەی ناوبراو دەکرد بۆ بارسێلۆنا.

نێیمار، کە هاوکراییەکی گەورەی یانەکەی کرد بۆ گەشتن بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگی ڕابردوو، دوای لە دەستدانی نازناوەکە بۆ بایەرن میونخ، دەنگۆیەکان جارێکیتر سەری هەڵدایەوە گوایە ئەو یاریزانە پی ئێس جی بە جێ دەهێڵێت، لە چاوپێکەوتنێکیدا کە ئەمڕۆ بڵاو کرایەوە لەگەڵ چۆڤاری فەرمی یانەکەی، هێرشبەرە بەڕرازیلیەکە گوتی: “بۆ وەرزی داهاتوو لە پاریس دەمێنمەوە، بە خوازیارییەوە بۆ گەشتنەوە بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، بەڵام ئەم جارە بۆ بردنەوەی.”

نێیمار نیازی دووورخایەنی هەیە بەوەی ناوی لە مێژووی یانەکەیدا بنووسێتەوە، وەک گوتی: “حەز بەوە بیرۆکەیەم کە هەموو شتێک بکەم تا ناوم لە مێژووی یانەکەمدا جێ بهێڵم.”

بە گوێرەی چەند سەرچاوەیەکی جیاوازی وەرزشی، لە ڕۆژانی ڕابردوودا وا بڵاو کرایەوە کە نێیمار لۆبی دەست پێ کردووە تا لیۆنێل مێسی هاوتیمی پێشووتری بگوازرێتەوە بۆ باخچەی شازادەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button