ئه‌وروپائیسپانیا

ریال مەدرید یاریزانێکی چێڵسی دەوێت

یاریگا
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا لە هەوڵی ئەوەدایە بۆ وەرزی داهاتوو نگۆلۆ کانتی ناوەڕاستکاری فەڕەنسی یانەی چێڵسی بگوازێتەوە ریزەکانی.

ماڵپەری Football Insinder بڵاویکردووە کارگیری یانە ئیسپانیەکە لەسەر داوای زینەدین زیدان راهێنەری فەڕەنسی یانەکەیان لە هەوڵی ئەوەدان کارگێری یانە لەندەنیەکە رازی بکەن دەستبەرداری ناوەڕاستکارەکەیان ببن و ئەو یانەیەش ئامادە نیە کەمتر لە 60 ملیۆن پاوەند ئەو یاریزانە بفرۆشێت، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت لە ئەگەری کەم نەکردنەوەی نرخەکەی، ئەوا شاهانەکان هەوڵ بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی دیکە بدەن، چونکە ئەوان ئامادەنین لەم قەیرانەدا پارەیەکی زۆر لە هێنانی یاریزان خەرج بکەن.

ریال مەدرید تاوەکو ئێستا لەم هاوینەدا هیچ یاریزانێکی نەگواستۆتەوە و دەنگۆیەکیش هەیە ئەو یانەیە بە هۆی کێشە داراییەکانی سەردەمی کۆرۆنا نایانەوێت یاریزانی گرانبەها بۆ ریزەکانیان بگوازنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button