ئیتاڵیا

کۆرۆنا زەفەر بە ڕۆما دەبات

یاریگا- برونۆ پێرێسی یاریزانی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی تووشبوونی خۆی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕاگەیاند.

لە پێگەی فەرمی خۆی لە ئینستاگرام، یاریزانە بەڕازیلییەکە بڵاوی کردەوە: “سڵاو له هەموو لایەک. دەمەوێت پێتان بڵێم کە من باشم بەڵام ئەنجامی پشکنینەکان دەریانخشتووە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنام. دەمەوێت بە هەمووانی ڕابگەیەنم کە باشم و هیچ نیشانەیەکم نییە. ئەم ڕۆژانە خۆم دادەبڕێنم. ناشتوانم چاوەڕێ بکەم تا لەگەڵ هاوتیمیەکانما خۆمان بۆ وەرزی نوێ ئامادە بکەین. بە زووترین کات دەتانبینمەوە… هەر بژی ڕۆما.”

برونۆ سێیەمین یاریزانی گورگەکانی پایتەختە دووچاری ڤایرۆسکە ببێت لە ماوەی کەمتر لە دوو هەفتەدا گ، پاش هەریەکە لە ئەنتۆنیۆ میرانتی گۆڵپارێز و کارلیس پیرێز.

بابەتی زیاتر

Back to top button