ئه‌وروپائیسپانیا

بارسێلۆنا گۆڕینەوەیەک لەگەڵ ئاتلێتیکۆ مەدرید دەکات

یاریگا
کارگێری یانەی بارسێلۆنا ئامادەیە بەرامبەر بەدەست هێنانی تواناکانی جواو فێلێکس هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئانتوان گریزمان بگەڕێنێتەوە ئەو یانەیە.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانیا بڵاویکردووە بلاوگرانا لە پێناو گواستنەوەی یاریزانە لاوەکەی رۆخێ بلانکۆس، ئامادەیە هێرشبەری فەڕەنسی یانەکەی بگەڕێنێتەوە یانەکەی پێشووی، ئەمیش بە هۆی ئەوەی کە ئەو یاریزانەیان نەیتوانی ئاستێکی باش لەگەڵ یانەکەیان پێشکەش بکات و چاوەڕێش دەکرێت چەند رۆژی داهاتوو بەرپرسانی یانە کەتەلۆنیەکە بۆ ئەم مەبەستە گەشتی مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا بکەن.

سەرچاوەکە بڵاویشی کردووە دەنگۆیەک هەیە کە بارسا لە پێناو رازیکردنی میسی لە مانەوەی دەیەوێت ئەم گۆڕانکاریە بکات، چونکە لیۆ لەگەڵ گریزمان دڵخۆش نەبووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button